دوو هونەرمەندی ئەکتەری کورد بوونە باشترین ئەکتەری پیاوی ئێران
دوو ئەکتەری کورد لە بیستەمین جێژنی سینەمای ئێران ناسناوی باشترین ئەکتەری پیاویان بەدەست هێنا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیستەمین فێستیڤاڵی سینەمایی تەلەڤیزیۆنی شەوی شەممە ٢٥ ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سینەمایی و تەلەڤیزیۆنییەکان وێڕای لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان کاتژمێر ٢٢ بە بەڕێوەبەرایەتی ئێحسان عەلیخانی پێشکەشکاری ناسراوی ئێرانی لە عیمارەتی دانیال لە کەرەج بەڕێوە چوو.
ئەو فێستیڤاڵە چەندین بەشی جیاوازی هەبوو و لە هەر بەشێکدا باشترینەکان ناسێندران. لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاودا دوو ئەکتەری کورد لە ئیلام و سنەوە بوونە باشترین ئەکتەری پیاو.
نەوید موحەمەد زادە ئەکتەری کوردی ئیلامی بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی سینەمایی " سۆرخ پووست"( ئیندیان) ناسناوی باشترین ئەکتەری پیاوی لە ئەو فێستیڤاڵەدا وەدەست هێنا.
هەروەها خەڵاتی تری ئەو بەشە بەخشرایە هووتەن شەکیبا بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی سینەمایی " شبی که ماه کامل شد".( ئەو شەوەی مانگ پڕ بوو).