ئاب 17, 2020 11:23 Asia/Tehran
  • محمەد عوسمان وەرزشوانی دێرینی کوردستان کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی یەکشەممه 16/8/2020 وەرزشوانی دێرینی کوردستان محمەد عوسمان یٔەحمەد ناسراو به حاجی محەمەد، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە شاری هەولێر ماڵیٔاوایی لەژیان کرد.

ناوبراو چەندین پلە وپایەی وەرزشی لەسەر یٔاستی کوردستان وهەولێر ویٔێڕاق وەرگرتبوو ، لەوانه بۆ چەندین ساڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی هەولێر و نوێنەرایەتی لێژنەی یٔۆڵۆمپی کوردستان ، هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆریش ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هەولێر و یانەی هەولێری له هەموو پلەکاندا کردووە ،.

محمەد عوسمان ساڵی 1947 له گووندی سەید عوبێدی دەشتی کەندیناوەی سەر به پارێزگای هەولێر له دایکبووە ، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی دیاربووه و یەکێک بوو لەو کەسانەی که ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە له پێگەیاندنی چەندین یاریزان بۆ هەڵبژاردە وتیپەکانی هەولێر وکوردستان ،لە ساڵی2018 کتێبێک به ناوی (چیایەک بۆ وەرزش) لەلایەن نووسەر یونس حەمەد لەسەر ژیانی به چاپگەیانرا.

سەرپەیڤ