ئاب 20, 2020 17:30 Asia/Tehran
  • شیربەیگی بوو بە خاتوونی گوڵکاری خولی نایابی فوتساڵی ئافرەتان

«سارا شیربەیگی» ناسناوی خاتوونی گوڵکاری خولی نایابی فوتساڵی ئافرەتانی وەرگرت و ڕێژەی زیاترین پاسی گوڵیش ھەر بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرا.

«سارا شیربەیگی» یاریزانی تیپی کۆڕی تپی کۆڕی تۆپی پێی خۆراسان، بە ٤٨ گۆڵ و ٣٥ پاسی گوڵ بووبە ھەڵکوتەترین گۆڵکارو پاسدەری وەرزی پانزەھەمی خولی نایابی فوتساڵی ئافرەتان.

ناوبراو لە شەش مانگ لەمەوپێشەوە کە زەنگۆڵی توشی پێکان ھات کەوتە بەر نەشتەرگەری و ھەر لە بەر ئەمەش مۆندیاڵی چکۆلەی بەرازیلی لە کیش چوو.

مۆندیاڵی چکۆلەی بەرازیل بەرازیل ئەگەر قەیرانی کۆرۆنا توندتر نەبێتەوە لە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێت.

تیپی کۆڕب تۆپی پێی خۆراسان ھاوڕێ لەگەڵ تیپی نیشتیمانیی «حەفاری»ی ئەھواز بە ھاوبەشی پلەی سێھەمیان دەست خستووە.

ئەمڕۆ تیپی مزی ڕەفسەنجان بە سەرکەوتنی چوار_سیفر بە سەر سایپادا بووە بە پاڵەوانی خولی نایابی ئافرەتان.

سەرپەیڤ