ئاب 21, 2020 17:33 Asia/Tehran
  • باشترین یاریزانی‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ کۆتایی «چامپیۆنس لیگ» دیاری‌ کرا

یه‌کێتی‌ تۆپی‌ پێی ئه‌وروپا باشترین یاریزانی‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ کۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی‌ ئه‌وروپای‌ دیاری‌ کرد.

ڕۆزی ڕابردوو «یوفا» چوار یایزانی‌ وه‌کو پاڵێوراوی باشترین یاریزانی‌ قۆناغی‌ نیوه‌ی‌ کۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی‌ ئه‌وروپا  دیاری‌ کرد که‌ بریتی بوون لە « لیڤاندۆڤیسکی»‌ و«گنابری»‌ له‌ بایرن میونخ و «دیماریا» و«نیمار» له‌ پاریس سانجێرمان. 

بەڵام لە پاش ئەو گۆڵانەی کە «سێرژی گنابری» لە یارییەکەی لە بەرامبەر لییۆن تۆماری کرد وا دیارە دەستی خۆی خستووەتە پێشەوەو  دوو دڵییەکەی «یوفا»ی یەکلایی کردووەتەوە.

«بوفا» ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی‌  ئەوەی ئاشکرا‌ کرد که‌ خه‌لاَته‌که‌یان به‌خشیوته‌ «سێرژی‌ گنابری‌» ئه‌ستێره‌ی‌ «بایرن میونخ » که‌ توانی‌ دوو گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر «لییۆن» تۆمار بکات .

سەرپەیڤ