یانەیەکی تورکی ھەوڵی ڕاکێشانی ئه‌ستێره‌یه‌کی «ڕیاڵ مه‌درید» دەدات
ئاب 22, 2020 15:52 Asia/Tehran
یانه‌ی گه‌ڵته‌سه‌رای تورکیا گرێبه‌ستێکی فه‌رمی پێشکه‌شی یانه‌ی «ڕیاڵ مه‌درید» ده‌کات بۆ گواستنه‌وه‌ی «جییمس ڕۆدریگێز»ی کۆڵمبی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی ئه‌و یانه‌یه .
به ئه‌گه‌رێکی زۆرەوە «جه‌یمس» له گواستنه‌وه‌کانی ئه‌م هاوینه یانه‌ی شاهانه جێ ده‌هێڵێت وهۆکارەکەشی بۆ ئه‌وه دەگەڕێتەوە که وا دیارە به هیچ شێوه‌یه‌ک له پلانه‌کانی «زەیدان»ی ڕاهێنه‌ری یانه‌که‌دا نییه .
له‌و باره‌یه‌وه ئێزگه‌ی ئیسپانیا باس له‌وه ده‌کات که یانه‌ی گه‌ڵه‌ته‌سه‌رای تورکی گرێبه‌ستێکی پێشکه‌شی یانه‌ی شاهانه کردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه کۆڵمبیه .
له کۆتایشدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، ته‌نها کێشه‌ی یانه تورکییه‌که ئه‌و موچه زۆره‌یه که «جه‌یمس» له یانه‌ی شاهانه وه‌ریده‌گرێت که حه‌وت ملیۆن و٥٠٠ هه‌زاریۆرۆی ساڵانه‌یه .