ئاب 23, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • «ڕۆناڵدۆ» ئامۆژگاریی ریاڵ دەکات بۆ گواستنەوەی دو یاریزان

ئەستێرەی پێشوی یانەی «ریاڵ مەدرید»ی ئیسپانی رۆنالدۆی بەرازیلی ئامۆژگاری یانەی شاهانە دەکات بۆ گواستنەوەی دوو ئەستێرەی جیهانی بۆ ریزەکانی یانەکەیان.

لە لێدوانێکیدا رۆناڵدۆی دیاردە باس لەوەدەکات کە لە ئێستادا هیچ یانەیەک لە جیهاندا لە یانەکانی دیکە باشتر نیە، تەواوی یانەکانی ئەوروپا لە ئاستێکدان، بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوام پرۆژەی نوێی هەیە بۆ ئەوەی داهاتویەکی باش بۆ یانەکەی بونیاد بنێت.

رۆناڵدۆی بەرازیلی ئامۆژگاری بەرپرسانی یانەی شاهانە دەکات، کە هەریەکە لە نەیمار داسیلڤای تەمەن 28 ساڵ و کیلیان مباپێی تەمەن 22 ساڵ بۆ یانەکەیان بگوازنەوە، چونکە ئەو دو یاریزانە دەبنە یارمەتیدەرێکی باش بۆ پرۆژەی یانەکە لە چەند ساڵی داهاتودا.

نەیمار داسیلڤای بەرزایلی و کیلیان مباپێی فەرەنسی لەبەردەم نوسینەوەی مێژویەکی نوێن بۆ یانەی پاریس سان جێرمان و ئەمشەو بەرامبەر بایرن یاریی دەکەن لە پێناو بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ یەکەمجار لە مێژوی یانە فەرەنسییەکەدا.

سەرپەیڤ