ئاب 23, 2020 16:59 Asia/Tehran
  • حەوت یاریزانی بەرشەلۆنە بۆ فرۆشتن نین

«جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ»ی سەرۆکی «بەرشەلۆنە» لیستێکی لەو یاریزانانە دەستنیشان کردووە، کە لەکاتی گواستنەوەی هاوینەیی ئێستا یانەی کەتەلۆن جێناهێڵن، ئەوەش دەریدەخات هەندێک لەیاریزانە گەورەکان دەبێت بڕۆن .

«بارتۆمیو» لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بەو یاریزانانە، کە بۆ فرۆشتن نین وتی: «لیۆنیل میسی» ئەوە دەزانێت و بە باشترین یاریزانی جیهان دادەنرێت ‌و بۆ فرۆشتن نییە .وتیشی: «مارک ئەندرێ تێر ستگن»، «نیلسۆن سێمێدۆ»، «فرانکی دی جۆنگ»، «کلیمێنت لینگلێت»، «عوسمان دیمبلی»و «ئانتۆین گریزمان»یش ئەو یاریزانانەن کە نافرۆشرێن.ئەم لێدوانانەی بارتۆمیو ئایندەی ژمارەیەکی زۆر لەیاریزانانی لووتکەی تیپەکەی بەهەڵواسراوی هێشتەوە، لەوانەش «جۆردی ئەلبا»، «جیرارد پیکێ» و «سیرجیۆ بوسکێتس» و «ئیڤان ڕاکیتیچ» و «ئەرتۆرۆ ڤیدال» و «لویس سوارێز».

ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی چوار شەممە راهێنەری هۆڵەندی «رۆناڵد کمان» ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی لەئەستۆ گرت، ئەوەش لەجێگەی «کیکی سینتی»، کە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەپۆستەکەی دوورخرایەوە.

 

سەرپەیڤ