ئاب 24, 2020 08:21 Asia/Tehran
  • مامۆستا شەجەریان نەخۆشخانە بەجێدێڵێ

مامۆستای ئاوازی ئێران محەمەد ڕەزا شەجەریان پاش باشتر بوونی باری تەندروستیی، نەخۆشخانە بەجێدێڵێت و دەچێتەوە ماڵەوە.

 

 بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی جەم لە تارانی پایتەخت شوێنی  چارەسەریی  مامۆستا محەمەد ڕەزا شەجەریان مامۆستای ئاوازی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین زانیاری سەبارت بە باری تەندروستیی ئەو هونەرمەندە ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەم ڕاگەیێندراوە کە نیوەڕۆی یەکشەممە بڵاوکرایەوە باری تەندروستی مامۆستا شەجەریان بە شێوەی گشتی باشە و دۆخی دڵ و سییەکانی جێگیرە.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە بە هۆی باشتر بوونی باری تەندروستی، تیمی پزیشکی مامۆستا شەجەریان مۆڵەتی دەرچوونی ناوبراو لە نەخۆشانەیان دەرکردووە و لە ماڵەوە چاودێری دۆخی دەکرێت.

لە ماوەی ڕۆژانی دواییدا باری تەندروستیی مامۆستای ئاوازی ئێران ڕوو لە خراپ بوون بوو و لە بەشی چاودێری چڕ نەخۆشخانەی جەم راگیرا.

محەمەد ڕەزا شەجەریان گەورە مامۆستای ئاوازی ئێران ساڵی 1395ی هەتاوی بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک ڕایگەیاند تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و تا ئێستا خەریکی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکییە.

سەرپەیڤ