ئاب 25, 2020 13:25 Asia/Tehran
  • دەرکرانی یاریزانێکی بەرشەلۆنە لە لایەن ڕاھێنەرە تازەکەیەوە

یاریزانێکی بەرشەلۆنە لە لایەن «کومان»ی ڕاھێنەری تازەی ئەم یانەیە داوای لێ دەکرێت کە یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا دەزربڕی ئەوەن کە «رۆناڵد کومان»ی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێکی یانەکەی کۆبۆتەوەو لە بارەی چارەنوسی لەگەڵ یانەکەدا قسەی لەگەڵ کردووە.

.ڕۆژنامەی «مۆندۆدیپۆرتیڤۆ»ی کەتەلۆنی لە هەواڵێکیدا ئاشکرایکردوە کە ڕۆژی ڕابردوو «کومان»ی هۆڵەندی لەگەڵ «ئارتورۆ ڤیداڵ»ی یاریزانی یانەکەی کۆبۆتەوەو سەبارەت بە داهاتوی ئەو یاریزانەوە گفتوگۆیان کردوە.

وەک سەرچاوەکە باسی لێوە دەکات ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە داوای لە «ڤیداڵ» کردوە کە یانەیەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە چونکو دەبێ لە «مێرکاتۆ»ی هاوینەدا یانەی بەرشەلۆنە بەجێ بهێڵێت.

«ڤیداڵ» یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لە لایەن یانەی «ئینتەر میلان»ی ئیتاڵییەوە گرنگی پێدەدرێت و ئەگەر «کۆنتی» لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، «ڤیداڵ» دەبێتە یەکێک لە بژاردەکانی ئەو ڕاهێنەرە بۆ وەرزی داهاتوو.

سەرپەیڤ