کومان دو ئەستێرەی یانەکەی دەرکردووە و سێ یاریزانیشی خستووەتە لیستی ڕەشەوە
«رۆناڵد کومان»ی ڕاهێنەری نوێی یانەی «بەرشەلۆنە» وێڕای ئەوەی کە دوو ئەستێرەی یانەکەی ئاگادارکردۆتەوە بۆ ئەوەی یانەی «بەرشەلۆنە» جێبهێڵێن، ناوی سێ یاریزانیشی داوەتە یانەکەی بۆ ئەوەی لە «مێرکاتۆی» هاوینەدا واز لەیانەی بەرشەلۆنە بهێنن.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان «ڕۆناڵد کومان» پەیوەندی تەلەفۆنی بە «ڤیداڵ» و «سوارێز»ەوە کردووەو پێی ڕاگەیاندون کە لە دەرەوەی پلانەکانیدان بۆ رکابەرییەکانی وەرزی داهاتوو، جیالەمە باس لەوەش دەکرێت کە ئەمرۆ «کومان» سێ پەیوەندیی تەلەفۆنی دیکەی ئەنجامداوە و سێ یاریزانی دیکەشی ئاگادار کردۆتەوە بۆ جێهێشتنی یانەی «بەرشەلۆنە».
لەم بارەیەوە رۆژنامەی سپۆرت لە هەوالێکیدا ئاشکرای کردوە، کە ئەمرۆ «کومان» هەریەکە لە «ئیڤان ڕاکێتیچ» و «ئۆمتیتی» و «جونیۆر ڤێرپۆ»ی ئاگادار کردووەتەوە کە پێویستە لە «مێرکاتۆ»ی هاوینەدا «بەرشەلۆنە» جێبهێڵن، چونکە پشت بە تواناکانیان نابەستێت و لە دەرەوەی پلانەکانی ئەو راهێنەرەدان بۆ وەرزی داهاتوو.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی باسکردوە کە«کومان» پەیوەندی بە «جۆردێ ئەلبا» و «کۆتینهۆ»وە کردوە و پێی ڕاگەیاندون کە لە یانەکە دەمێننەوە و بۆ رکابەرییەکانی وەرزی داهاتو لە نێو پلانەکانی ڕاهێنەردان.