ئاب 26, 2020 14:27 Asia/Tehran
  • «میلان» یاریزانێکی «ریاڵ مەدرید» دەباتە ڕیزەکانیەوە

ئەستێرەیەکی یانەی «ریاڵ مەدرید»ی ئیسپانی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵیەوە بە شێوەی خواستن بە بێ مافی کڕینەوەی یاریزانەکە.

رۆژنامەنوسی ئیتاڵی دی ماریزیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی سکای سپۆرتی وڵاتەکەی وتی: «یانەی ریاڵ مەدرید» پێشوازی لەداواکەی میلان دەکات بۆ گواستنەوەی «ئیبراهیم دیاز» بە شێوەی خواستن بۆ ریزەکانی یانەکەیان.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی میلانەوە بکات بە شێوەی خواستن، بەڵام بە بێ مافی کڕینەوەی لە لایەن میلانەوە و ئەم رێککەوتنەش تەنها لە نێوان ئەو دو یانەیەدا ئەنجامدراوە و هیشتا میلان لەگەڵ «ئیبراهیم دیاز» گفتوگۆی نەکردوە.

راپۆرتی رۆژنامەکانی ئەمرۆی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردوە کە پیۆلی ڕاهێنەر تەنها ٣٠ ملیۆن یۆرۆی لەبەردەستە بۆ ئەوەی لە «مێرکاتۆ»ی هاوینەدا بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بەکاری بهێنێت، هەربۆیە بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت بە شێوەی خواستن چەند یاریزانێک بۆ یانەکە بگوازنەوە. 

سەرپەیڤ