ئاب 29, 2020 13:11 Asia/Tehran
  • بارسلۆن داوای پارە دەکات

یانەی بارسلۆن خۆی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی یەکلادەکاتەوە، ئەوەش لەسەر هەوڵەکانی ئەو یانە ئینگلیزییە بۆ کڕینی لیۆنێل میسی یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە.

 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەم دواییە بڵاویانکردووەتەوە، کە یانەی مان سیتی زیاتر لەیاریزانێک بە یانەی بارسلۆن دەدات، ئەوەش لەبەرانبەر رازیبوون لەدەستبەرداربوونی لیۆنێل میسی.ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، ئەو یاریزانانەی کە ناویان بازرگانی پێوە کراوە لە پەیوەندی بەمامەڵەی ئاڵوگۆڕکردنی گونجاو ئەمانەن: بێرناردۆ سیلڤا، ڕیاز مەحرز، گابریل عیسا، ئیریک گارسیا و ئەنجیلینۆ .لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەدا، ئیدارەی بارسلۆن رەتیکردووەتەوە، کە یانەی بارسلۆن رازی نابێت بەئاڵوگۆڕ، بەڵکۆ تەنیا پارەی دەوێت.

سەرپەیڤ