ئاب 29, 2020 18:35 Asia/Tehran
  • خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمرۆی جامی قەڵغانی خێرخوازیی ئینگلتەرا

ئەمڕۆ لە جامی قەڵغانی خێرخوازیی ئینگلتەرا هەردو یانەی ئارسناڵی پاڵەوانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و لیڤەرپوڵی پاڵەوانی پرێمەرلیگ ڕوبەڕوی یەکتر دەبنەوە.

لە تیمی لێڤەرپوڵ ڤان دایک و هندرسۆن بەهۆی پێکانەوە یاریی ناکەن، یارییەکەش لە کاتژمێر 6:30ی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت،ئەم دو یانەیە تا ئێستا و لە مێژودا 229 یارییان ئەنجامداوە، کە تێیدا لیڤەرپوڵ 88 یاریی بردۆتەوە و ئارسناڵیش لە 79 یاریدا براوە بوە، 62 یاریش بەرامبەربوون.

هەر ئەمشەو لە خولی یانەکانی فەرەنسا و لە هەفتەی دوەمی وەرزی نوێ دو یاریی بەڕێوە دەچێت، کە یانەی ڕین و مونپیلیە لە کاتژمێر 6:00 روبەروی یەکتر دەبنەوە و ستراسبۆرگ و نیسیش لە کاتژمێر 10:00 بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن.

سەرپەیڤ