فیلمی "شوان" لە بەریتانیا و ئەمریکا نمایش دەکرێت
ئاب 30, 2020 15:27 Asia/Tehran
کورتە فیلمی "شوان" لە فێستیڤاڵێکی وڵاتی بەریتانیا بەربژێری بردنەوەی خەڵاتە و لە فێستیڤاڵێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نمایش دەکرێت.
فێستیڤاڵێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نمایش دەکرێت.
کورتە فیلمی شوان لە دەرهێنانی بیژەن زەڕین بۆ هەڵبژاردنی وەکوو باشترین فیلم لە یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی London Kurdish بەربژێر کرا.
شوان هەروەها لە حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی Reading لە ئەمریکا نمایش دەکرێت.
بابەتی ئەم کورتە فیلمە کێشە و ئاریشەکانی کۆڵبەران لە سنوورەکانە.
ئەسعەد فەریدی، ترووسکە جۆلا، ئەرشیا زەڕین، زاهد کەریمی، مادح ئەحمەدی و ئارینا لەتیفی لەم فیلمەدا ڕۆڵیان بینیوە.
حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئۆنڵاینی Reading لە ئەمریکا 1 بۆ 4ی ئوکتوبر بەڕێوەدەچێت.