ئه‌یلوول 01, 2020 17:15 Asia/Tehran
  • «میسی» بە ڕۆییشتنی لەبەرشەلۆنە بەستێن بۆ «سیمۆنی» خۆش دەکات

«لیۆنێل میسی» کاپیتانی بەرشەلۆنە لەلالیگا دەڕوات و بەستێن بۆ ڕمبازێنی «دییەگۆ سیمۆنی» ڕاهێنەری یانەی «ئەتلەتیکۆ»ی مەدرید خۆش دەکات.

رۆژنامەیەکی بەریتانی باسی ئەوەی کردووە  کە ئەگەر «میسی» بەرشەلۆنە بەجێ بهێڵێت، «سیمۆنی» دەبێتە خاوەن بەرزترین موچەی ساڵانە لە لالیگا.

رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە، «میسی» لە هەفتەیەکدا ٨١٦ هەزار پاوەند وەردەگرێت و «دییەگۆ سیمۆنی»ش بە ٤١٣ هەزار پاوەند لەپلەی دووەم دایە.

«زینەددین زەیدان»، راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدیش بە پلەی سێیەم دێت، بەدوای ئەوانیش دا «لویس سوارێز» و «ئەنتوان گریزمان»، بە جوتە لە پلەی دواتردان و دوای ئەوانیش «گاریس» ی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید دێت.

سەرپەیڤ