ئه‌یلوول 04, 2020 15:13 Asia/Tehran
  • مانچستەر یونایتد ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی دەوێت

دوای ئەوەی یانەی مانچستەر یونایتد بە شێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ئەستێرەی یانەی ئەجاکس ئەمستردامی هۆڵەندی «ڤان دی بیک»ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی ئەنجامدانی گرێبەستێکی دیکەن و لە هەوڵی ئەوەدان یاریزانێکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەکانی یانەکەیان بگوازنەوە.

یانەی «مانچستەر یونایتد»ی ئینگلیزی لە چەند کاژێڕی رابردودا بە شێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی «ڤان دی بیک»ی هۆڵەندی ڕاگەیاند، کە گرێبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە نزیکەی 45 ملیۆن یۆرۆتێچونی هەبوە لەسەر «مان یونایتد».

رۆژنامەی «ئاس» لە هەوالێکیدا ئاشکرای کردوە کە بەرپرسانی یانەی «مانچستەر یونایتد» لە هەوڵی ئەوەدان دوەم گرێبەستیان لەگەڵ «سێرژیۆ ڕیگیلۆنی» یاریزانی یانەی «ریاڵ مەدرید» ھەبێت.

یانەی «مانچستەر یونایتد» دەیەوێت سود لەوبۆچونەی زەیدان ببینێت کە لەگەڵ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە نیە بۆ یانەی «ریاڵ مەدرید» دوای ئەوەی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ یانەی «ئیشبیلیە» کۆتایی هات.

بەهۆی «فێرلاند مێند»ی و «مارسێلۆ»وە یانەی «ریاڵ مەدرید» نایەوێت «ریگیلۆن» بۆ یانەکەی بگەڕێنێتەوە و بەهای 30 ملیۆن یۆرۆشی لەسەر ئەو یاریزانە داناوە.

سەرپەیڤ