ئه‌یلوول 06, 2020 15:11 Asia/Tehran
  • ڕیاڵ مەدرید ئامادەکاری بۆ سێ گرێبەستی گەورە دەکات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی 2020 جموجۆڵی گەورە ناکات و تەنها پلانیان فرۆشتنی یاریزانی زیادە و ئامادەکارییە بۆ هاوینی 2021.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، ڕیاڵ مەدرید بەهۆی قەیرانی کۆرۆناوە زیاتر لە (200) ملیۆن یورۆ زەرەرمەند بووە و لە گواستنەوەکانی هاوینەدا تەنها یەک ئامانجیان هەیە، ئەویش فرۆشتنی یاریزانە بێسودەکانە، یاخود ئەوانەیە کە زێدان پشت بەتواناکانیان نابەستێت.

تاوەکو ئێستا فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوکارانی سەرکەوتوبوون لە فرۆشتنی دانی سیبایۆس بەشێوەی خواستن بە یانەی ئارسیناڵ، براهیم دیاز بە میلان، هەروەها گواستنەوەی جەیمس ڕۆدریگێز بۆ یانەی ئێڤەرتۆن زۆر نزیکە، جگە لەم ناوانەش هەریەک لە گاریس بەیل و بۆرخا مایوڕاڵ و ماریانۆ دیاز و سێرجیۆ ڕیگیلۆن ناویان لە لیستی فرۆشراواندا هاتووە و چاوەڕوانی بەدەستگەیشتنی بۆندەکان دەکەن.

سەرپەیڤ