مەلەوانێکی کورد ڕێکۆردی ئێرانی گۆڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386125-مەلەوانێکی_کورد_ڕێکۆردی_ئێرانی_گۆڕی
سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد وتی: جەمال ڕەسووڵی، مەلەوانی مەهابادی توانی مەودای ٤ کیلۆمەتری بەنداوی مەهاباد بە دەست و پێی بەستراو ببڕێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2020 18:54 Asia/Tehran
  • مەلەوانێکی کورد ڕێکۆردی ئێرانی گۆڕی

سەرۆکی ئیدارەی وەرزش و لاوانی مەهاباد وتی: جەمال ڕەسووڵی، مەلەوانی مەهابادی توانی مەودای ٤ کیلۆمەتری بەنداوی مەهاباد بە دەست و پێی بەستراو ببڕێ.

 قەرەنی مستەفا پوور ڕایگەیاند: مەلەوانی مەهابادی جەمال ڕەسووڵی، بۆ دەسخۆشی و ڕێزلێنان لە کادیری پزیشکی و دەرمانیی ئێران و بیر هێنانەوەی یاد و بیرەوەرییەکانی مەلەوانە شەهیدەکان بە دەست و پێی بەستراوەوە لە بەنداوی مەهاباد مەلەی کرد.

ناوبراوی  گوتیشی : لە ڕەوتی ئەو ڕێکۆردگیرییە کە بە مۆڵەتی فیدراسیۆنی وەرزشە گشتییەکان و ئامادەبوونی بەرپرسی تۆماری ڕێکۆردی لێژنەی وەرزشە گشتییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا بەڕێوە چوو، ڕەسووڵی توانی مەودای ٤ کیلۆمەتری بەنداوی مەهاباد بە دەست و پێی بەستراو ببڕێ و ڕێکۆردی ئێران لەو بوارە بگۆڕێت.