ئه‌یلوول 09, 2020 14:41 Asia/Tehran
  • ڕۆناڵدۆ: داھاتوو بەس بۆ خودایە و منیش پێویست ناکات خۆم بۆ کەس بسەلمێنم

کاپیتانی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی پۆرتۆگاڵ ڕایگەیاند: من ھەواڵەکان پێ و شوێن ناگرم و وەڵامی ھیچ ورووژاندنێکیش نادەمەوە، چونکو پێویستم بەوە نییە خۆم بۆ کەس بسەلمێنم.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی «گۆڵ»، «کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ» شەوی ڕابردوو توانی لە چوارچێوەی حەوتەی دووھەمی ھەڵبژاردەی گەلانی ئەورووپا، دوو گۆڵ لە تیپەکەی سویید بوەشێنێ و ڕەچەی ١٠١ گۆڵی نیشتیمانی تۆمار کات.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی پۆرتۆگاڵ لە یارییەکەی پێشووی دا لە بەرامبەر کۆرۆڤاسی چوار یەک ئەو تیپەی بەزاندو بڕێک لە میدیاکان وتبوویان کە ئەو تیپە بەبێ ڕۆناڵدۆش ھیچ گرفتێکی بۆ نەخشاندنی گۆڵ نابێت.

واوەئەستێرەکەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی پۆرتۆگاڵ دوای یارییەکەیان لەگەڵ سویید کە سەرکەوتنی بۆ تیپەکەی لێ کەوتەوە، لەم بارەیەوە وتی: من ھەواڵەکان پێ و شوێن ناگرم، ھەرکەسەو بۆچوونی خۆی ھەیە، لەبیرمە دوایین جار کە لەم یاریگایەدا چالاکیم نواند توانیم کاریگەر بم و لە ئێستاش دا بینیتان کە باش دەرکەوتم، من گوێ نادەمە ورووژاندنەکان و بێ منەتم.

ناوبراو وتیشی: چالاکییەکانم دەربڕی ھەموو شتێکن، شکاندنی ڕەچەی ١٠١ گۆڵ بە دڵنیاییەوە جێگای خۆشحاڵییە، لە ئێستادا داھاتوو بەس بۆ خودایە، من ھەستێکی زۆر باشم ھەیە کە خەریکم شان بە شانی ئەم یاریزانە گەنجانە چالاکی دەنوێنم.

ڕۆناڵدۆ تەماشاکارانیشی بە پارچەیەکی گرینگ و ونبووی یاریی تۆپی پێ نرخاندو وتی: یاری کردن بەبێ بوونی تەماشاکاران وەک ئەوەیە سەردانی باخێکی بێ گوڵ بکەیت. ھەڵبەت دیارە تەندروستی ئەوبەرترەو ئەگەر ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی دەڵێ ئامادە بوونی تەماشاکاران لە یاریگاکاندا مەترسی دارە دەی بە دڵنیاییەوە ھەروایە و ھەمووان دەبێ ڕەچاوی ڕێنماییەکان بکەن.

سەرپەیڤ