ئه‌یلوول 10, 2020 16:29 Asia/Tehran
  • دەستەی کاتیی یەکێتی تۆپی پێی عێراق وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێی ڕاگەیاند

یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق لە ٢٥ی مانگی ١٠ دەست پێ دەکات و دوو یانەی کوردیش تیای دا بەشدارن.

بە پێی ھەواڵی میدیا وەرزشییەکانی عێراق، دەستەی کاتیی یەکێتی تۆپی پێی عێراق وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێی راگەیاند و بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەشدا تیروپشکی خول و جامی عێراق رابکێشرێت.

لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا کە یارییەکانی وەرزی نوێی ئەو خولە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تەواو نەکران لە ٢٥ی مانگی ١٠ دەست پێ بکات.

بڕیارە لە٢٩ی ئەم مانگەشدا تیروپشکی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراقی ڕابکێشرێت کە ٢٠ یانە تێیدا بەشداری دەکەن، رۆژێک دواتریش تیروپشکی یارییەکانی جامی عێراق رادەکێشرێت.

بەشداری کردن لە جامی عێراق کراوەیە بۆ هەمو یانەکان و هەر یانەیەک بەنیازی بەشداری کردن بێت دەتوانێت بەشداری جامی عێراق بکات.

لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق دوو یانەی کوردی بوونیان هەیە، کە ئەوانیش یانەکانی هەولێر و زاخۆن.  

یارییەکانی خولی نایابی عێراق بەشێوازی خول و بە دو قۆناغ وەک شێوازی ئاسایی خۆی بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ