ئه‌یلوول 12, 2020 16:10 Asia/Tehran
  • یارییه‌کانى ئه‌مڕۆى لالیگاو پرێمه‌رلیگ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ کاروانى وه‌رزێکى نوێ له‌ خولى یانه‌کانى ئینگلته‌راو ئیسپانیا ده‌ستپێده‌کات و جارێکى تر ململانێى به‌هێزى یانه‌کان بۆ وه‌رزێکى تر به‌ڕێوه‌ده‌چێت .

 

یارى ده‌ستپێکى خولى یانه‌کانى ئینگلته‌را له‌ نێوان فۆلهامى تازه‌ میوان و ئه‌رسێنالى دراوسێى ده‌بێت که‌ وه‌رزى رابردوو له‌ پله‌ى هه‌شته‌مى خوله‌که‌ بوو، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش تۆپچیه‌کان ده‌یانه‌وێت له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتى میکایل ئارتیتا ده‌ستپێکێکى تۆقێنه‌ریان هه‌بێت .

یارییه‌کى ترى ئه‌مرۆ له‌ سه‌عات 7:30ـى ئێواره‌ له‌ نێوان لیڤه‌رپوولى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو  لیدز یونایتدى تازه‌ گه‌ڕاوه‌ دێت بۆ پرێمه‌رلیگ ده‌بێت .

له‌ ئیسپانیاش  ، به‌ ئه‌نجامدانى سێ یارى رکابه‌رییه‌کانى خوله‌که‌ ده‌ستپێده‌کات کاتێک ئیبار به‌رامبه‌ر سێلتاڤێگۆ ده‌وه‌ستێته‌وه‌و گراناداش له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیک بلباو یاریده‌کات و قادى میوانى ئه‌م وه‌رزه‌ى لالیگاش به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

سەرپەیڤ