داخوازی 11 ملیار تمەنیی گوڵ موحەمەدی بۆ واژۆی گرێبەستی دوو ساڵە لە گەڵ یانەی پێرسپۆلیس
ڕاهێنەری یانەی پێرسپۆلیسی تاران سەرەڕای گرێبەستی یەک ساڵەی خوازیاری درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە بوو تا بتوانێ بەرنامەگەلی درێژ ماوەی خۆی جێبە جێ بکات.
چەند ڕۆژێکە کە هەندێ بابەت سەبارەت بە داخوازی دە میلیاردی یەحیا گوڵموحەمەدی بۆ وەرزی داهاتوو دێتە ئاراوە.
لەو بارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یانەی پێرسپۆلیس ڕایگەیاند کە یەحیا گوڵموحەمەدی دوای چارەسەر کردنی کێشەکانی لە گەڵ یانەی پێرسپۆلیس بەو یانەیە ڕایگەیاند بوو تا ماوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە درێژبکەنەوە و لە بەر ئەوەی کە وا بڕی گرێبەستەکەی وەرزی داهاتووی ئەو ڕاهێنەرە 5 میلیار و 500 ملوێن تمەنە ، داوای لە یانەکە کردووە تا بە ڕادەی هەمان بڕە پارە بۆ وەرزی داهاتووش مووچە دیاری بکرێت واتە بۆ دوو ساڵ گوڵموحەمەدی یاردە میلیار تمەن حەق دەستی هەبێت هەڵبەت لە پاڵ ئەو داخوازیە یەحیا گوڵ موحەمەدی بەرنامەی دوو ساڵەی بە یاریگە داوە کە بەنیازە بە جێ بە جێ کرانی سەرکەوتنەکانی پێرسپۆلیس درێژە پێ بدات .