ئه‌یلوول 16, 2020 17:43 Asia/Tehran
  • ریاڵ مەدرید یاریزانێکی تری فرۆشت

یانەی «ریاڵ مەدرید»ی ئیسپانی بە تەواوی یاریزانێکی تری دەفرۆشێت و «سێرجیۆ ریگیلۆن» بە یانەی «تۆتنهام» دەدات.

بەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئینگلتەرا وایان بڵاو کردەوە کە، رۆشتنی سریگیلۆنی» یاریزانی لای چەپی یانەی «ریاڵ مەدرید» بۆ یانەی «تۆتنهام» بە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ کۆتایی هاتووە.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا گرێبەستەکە واژۆی لەسەر دەکرێت و هەردوو یانەی «تۆتنهام» و «ریاڵ مەدرید»یش لە سەری رێککەوتوون.

هەروەها پێشبینی ئەوەش دەکرێت کە «گاریس بەیڵی»ش بە خواستن پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە بکاتەوە.

بەهۆی بوونی «مێند»ی و «مارسێلۆ»، یانەی «ریاڵ مەدرید» لەسەر داوای «زیدان» دەبوایە دەستبەرداری «ریگیلۆن» ببێت.

سەرپەیڤ