حسەینی: یارییەکی باش لە بەرامبەر تیپی «ئەلتەعاون» لە خۆمان پیشان دەدەین
کاپبتانی تیپی پێرسپۆلیس وتی: کێبەرکێ لەگەڵ تیپی «ئەلتەعاون»ی عەرەبستان دژوارە، بەڵام ئامادەین یارییەکی باش لە بەرامبەر ئەو تیپەدا ئەنجام بدەین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید جەلال حسەینی» ڕۆژی پێنج شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەر لە یاری کردن لە بەرامبەر تیپی «ئەلتەعائن»ی عەرەبستان ڕایگەیاند: لە ئاوا ئاستێکدا باری کردن بۆ تەواوی تیپەکان دژوارە. ئەو یارییەی کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئەنجامی گرت بۆ ھەردووک تیپەکە دژوار بوو، ھەڵبەت لە ئێستادا ناسیارییەکی باشیان لە بارەی یەکترەوە ھەیە.
ناوبراو وتیشی: کارێکی دژوارمان لە بەر دەم دایە چونکو لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانەتیی ئاسیا باشترینەکانی ھەر وڵاتێک بەشدارن، ئەمەی کە وای بۆ بچین کە ھەمیسان دەتوانین سەرکەوتن مسۆگەر کەین، دژوارە و بۆچوونی کادێری ھونەری و ڕێکمەند کە دەبێ لە یارییەکاندا ڕەچاو بکرێت، لە ھەمووی گرینگترە.
کاپیتانی تیپی پێرسپۆلیس وتووشیەتی: لە بەرامبەر تیپێکدا بڕیارە یاری بکەین کە گەلێک ڕێک و پێک و زیرەک یاری دەکات.
جێگای ئاماژەیە سبەینێ ھەینی لە خولی گەڕانەوەی حەوتەی چوارەمی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا تیپی پێرسپۆلیسی ئێران بەرەوڕووی تیپی «ئەلتەعاون»ی عەرەبستان دەبێتەوە. ئەم یارییانە بە بەردەوامی لە دەوحەی قەتەر بەڕێوە دەچن.