له‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیه‌وه‌ بۆ خولى فه‌ره‌نسى
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i386640-له_پێشمه_رگه_ى_سلێمانیه_وه_بۆ_خولى_فه_ره_نسى
مازیار دلێرى یاریزانى پێشووى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ گرێبه‌ستێک تاوه‌کو کۆتایى ساڵى 2022 رووى له‌ یانه‌ى لاڤالى فه‌ره‌نسى کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 19, 2020 04:07 Asia/Tehran
  • له‌ پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیه‌وه‌ بۆ خولى فه‌ره‌نسى

مازیار دلێرى یاریزانى پێشووى باله‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ گرێبه‌ستێک تاوه‌کو کۆتایى ساڵى 2022 رووى له‌ یانه‌ى لاڤالى فه‌ره‌نسى کرد .

 

مازیار که‌ چه‌ند ساڵێکه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ، له‌ لێدوانێکى تایبه‌ت رایگه‌یاند ، به‌ گرێبه‌ستێکى مانگانه‌و تاوه‌کو کۆتایى ساڵى 2022 رووى له‌ تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى لاڤالى فه‌ره‌نسى کردووه‌ که‌ له‌ خولى پله‌ دوو یاریده‌که‌ن .

مازیار پێشتریش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب و ئاسیاى کردووه‌و یاریزانێکى دیارى تۆپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانیش بووه‌ .