دان پێدانانی تاڵی ڕۆنی کێلمەن : ئیدی ناتوانم لە سەر پێی ڕاوەستم
پاڵەوانی هەشت خولی بە دوای یەکی مەستر ئولەمپیا دەڵێ ئەم ڕۆژانە تەنانەت ناتوانێ به ڕێگا بڕوات .
ڕۆنی کێلمەنی 56 ساڵان وەرزشکاری بواری لەش جوانی ، هەشت جاری بە دوای یەک لە پێشبڕکێیەکانی بلیمەتەکانی وەرزشی لەش جوانیی مەستر ئولەمپیا بوو بە یەکەم بەڵام ئەمڕۆکە یەکێک لە گەورەترین کەسایەتیەکانی ئەو وەرزشەیە کە کێشەی زۆری هەیە و تەندرۆستی خۆی لە دەستداوە .
یەکەم نیشانەی لاواز بوون لەو وەرزشکارە کاتێک دەرکەوت کە ناوبراو حەوت نەشتەرگەری پشتی ئەنجام دا بوو .
کێلمەن ئەو کاتە بە ناڕەحەتیەوە وتی کە ئایا هێشتا دەتانەوێ وەکوو من بن ؟ هەر ئەو جۆرەی کە دەیبینن من هەشت جار بوومەتە پاڵەوانی مەسترئولەمپیا کە ئێستا ناتوانم بڕۆمە ڕێگا . ناوبراو دوو ملوێن یۆرۆی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری خۆی خەرج کردووە بەڵام هێشتا ناتوانێ رێ بکات و ئەو پرسە بووەتە هۆی ڕەنج و ئازاری ناوبراو .
کێلمەن ڕایگەیاند ئامادەی نەشتەرگەریەکی دیکەیە و بەو بۆنەوە جارێ لە ویلچێر کەڵک وەردەگرێت .