ئه‌یلوول 21, 2020 13:30 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتیی لاوێکی ئێران لە پێشبڕکێ جیهانیەکانی پارکور

پارکورکاری گەنجی ئێران توانی لەپێشبڕکێ جیهانیەکانی پارکوردا کە بە شێوەی ڤیدیویی بەڕێوەچوو ، بە ناسناوی پاڵەوانەتی بگات .

بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئیرنا ، یاسین هیمەتی نژاد لاوی ئێرانی لەپێشبڕکێ جیهانیەکانی پارکوردا کە بە ئامادەبوونی 70 پارکورکاری هەڵکەوتەی جیهان بەڕێوەچوو ، تونای بە دەنگی داوەران ببێتە یەکەم .

 هیمەتی نژاد لە بەشی دەنگی جەماوەریش دا بوو بە چوارەم تا بە گشتیی وەک پاڵەوانی لاو هەڵبژێردرێ و مەدالیای زێڕی پێشبڕکێکان وەدەست بێنێ .

ئەوە یەکەم  مەدالیای ئێران لە پێشبڕکێ جیهانیەکانی پارکور دایە .

سەرپەیڤ