ئیستیقلال بە سێ گۆڵ «ئەلئەھلی»ی عەرەبستانی بەزاندو سەرکەوت
ئهیلوول 23, 2020 23:12 Asia/Tehran
تیپی تۆپی پێی ئیستیقلالی تاران لە درێژەی کیێەرکێ گروپیەکانی جامی یانەکانی ئاسیا توانی تیپی «ئەلئەھلی»ی عەرەبستان بە دەرەنجامی سێ بە سیفر ببەزێنێ و سەرکەوتی خۆی بۆ قۆناغی دواتری کێبەرکێکان دەستەبەر بکات.
گۆڵەکانی ئەم تیپە لە نیوەی یەکەمی یارییەکە لە لایەن «مەھدی قائیدی»و «عەلی کەریمی»و لە نیوەی دووھەمیش دا لە لایەن «شێخ دیاباتە» تۆمار کرا.
لە درێژەی ئەم کێبەرکێیانەدا ڕۆژی پێنج شەممە پێرسپۆلیس بەرەوڕووی «ئەلشارجەی» ئیمارات دەبێتەوەو ئەگەر بێتو سەرکەوێت، ئەوسا ئەویش وەک «ئیستیقلال» لەو گروپەی خۆی ھەڵدەکشێ.
دوو نوێنەرەکەی دیکەی ئێران واتە «سپاھان»و « شەھرخۆدڕۆ» بە شکست ھێنان لە دوو یارییەکەی ئەم دواییەیاندا لە کێبەرکێکان وەلا نران و دوایین یارییان بەس شێوازێکی تەشریفاتیی دەبێت.