دکتۆر هاوکار سالار نوێ ترین بەرھەمی خۆی لە بواری وەرزشی دا نومایش کرد
ڕۆژی چوارشەممە ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تیی یاری فوتساڵ و مامۆستای کۆلیژی وه‌رزش له زانکۆی سلێمانی، دکتۆر «هاوکار سالار» له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی لقی سلێمانی نوێنه‌رایه‌تی لیژنه‌ی ئۆلۆمپیی کوردستان نوێترین به‌رهه‌می کتێبی نمایشکرد .
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی ھەرێمی کوردستان ، کتێبه‌که‌ی ئه‌و ناوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تیه کورده بریتییه له نوێترین یاساکانی فوتساڵ به زمانی عه‌ره‌بی که پاش ڕه‌مه‌زاندی وه‌رگرتنی وه‌رگێرانی کتێبه‌که له لایه‌ن یه‌کێتیی تۆپی پێی جیهانه‌وه هه‌ستاوه به وه‌ڕگێڕانی و بڕیاریشه له ئاینده ڤێرژنە کوردییه‌که‌ی بخاته به‌رده‌ست .
دکتۆر «هاوکار سالار» له بەر بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی کێتبه‌که‌ی سوپاسی سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی کرد‌و وتی: به‌سوپاسێکی زۆره‌وه بۆ هاوسه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان کە ئه‌رکی له چاپدانی گرتە ئه‌ستۆو و دیارە ئه‌م به‌رهه‌مه سوومه‌ند ده‌بێت بۆ ته‌واوی وه‌رزشکاران و ناوبژیوانان و هاوکات خوێندکارانی زانکۆ‌و په‌یمانگاکان .