یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یانە قەتەریەکەی بردەوە
یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بە بردنەوە لە السد ی قەتەر ، رێی بردە قۆناغی چارەکە کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا .
یانەی تۆپێی پێرسپۆلیسی ئێران کە لە قۆناغی گروپی دا لە گەڵ یانەکانی التعاون ی عەرەبستان ، الدحیل ی قەتەر و الشارجە ی ئیماران ھاوگروپ بوو ، توانی بە 10 خاڵ وەک یانەی یەکەم بگاتە قۆناغی چارەکە کوتایی .
السد ی قەدەریش کە لە گەڵ یانەکانی ئەننەسری عەرەبستان ، سپاھانی ئێران و العین ئیمارات ھاوگروپ بوو وەک یانەی دوھەم مۆڵەتی ئامادەبوون لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی دواجاری وەدەست ھێنا .
لە ھەمان کات دا یانەی پێرسپۆلیس ی ئێران بە راھێنەریی یەحیا گوڵ محەمەدی ئێوارەی یەکشەممە لە قۆناغی یەک لەسەر ھەشتی کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە یاریگەی ئێجۆکشن سیتی دەوحە رووبەڕووی السد ی قەتەر بووە بە راھێنەریی ژاڤی ھێرناندز.
ئەم یاریە سەرەنجام بە باڵادەستیی یەک بە سفری یانەی پێرسپۆلیس کۆتایی ھات و یانە ئێرانیەکە لە گەڵ دوو یانەی عەرەبستان و یانەیەکی ئۆزبەکستان گەیشتە قۆناغی دواجاری لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوا .