یانەی نه‌ورۆز بووه پاڵه‌وان
یه‌کێتیی تۆپى پێى کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ى ره‌سمى دۆسییه‌ى وه‌رزى رابردووى خوله‌که‌ى یه‌کلاکرده‌وه‌و کاتى ده‌ستپێکى پاڵه‌وانێتییه‌کانى بۆ وه‌رزى رابردووش ئاشکرا کرد .
له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسى،که له هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو ، هادى که‌ریم جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى کوردستان ئاشکرایکرد، کۆتایى به پرسى وه‌رزى رابردوو هات و تێیدا به پێى ریزبه‌ندى خوله‌که که نه‌ورۆز پێشه‌نگى گرتبوو له‌و کاته‌وه‌ى خوله‌که به هۆى بلاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا راگیرا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و ته‌واوى ئه‌نجام و ریزبه‌ندیه‌که‌ش دیکۆمێنت ده‌کرێت .
جێگرى سه‌رۆکى یه‌کێتیی تۆپى پێى کوردستان ئه‌وه‌شى خسته روو ، وه‌ک ته‌واوى خوله‌کانى جیهان هیچ مه‌راسیمێک بۆ پاڵه‌وان سازناکرێت و هیچ یانه‌یه‌کیش دانابه‌زێت .
هاوکات له به‌شێکى تر‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ش ته‌واوى چالاکیه‌کان بۆ وه‌رزى داهاتوو به‌م شێوه‌یه ئاشکرا کرا .
رۆژى 26-11-2020 خولى نایابى کوردستان بۆ وه‌رزى نوێ ده‌ستپێده‌کات
30-11-2020 خولى پله‌یه‌کى کوردستان ده‌ستپێده‌کات
13-11-2020 فوتساڵى کچان ده‌ستپێده‌کات
27-11-2020 خولى تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ستپێده‌کات.