تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 08:00 Asia/Tehran
  • پاڵەوانەتی نوێنەرانی ئێران لە پێشبڕکێکانی نیشان پێکانی ئۆنلاینی ئاسیا

" نەجمە خدمەتی و" پوریا نەوروزیان" نوێنەرانی ئێران لە پیشبڕکێکانی نیشان پێکانی ئۆنلاینی ئاسیا لە پلە وپێگەی یەکەمی لقی تفەنگی بادی ڕاوەستان .

 

 

پێشبڕکێکانی نیشان پێکانی ئاسیا بە سەرنج دان بە پەرەسەندن وبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، ڕۆژی هەینی بۆ یەکەمین جار بە شێوەی ئۆنلاین لە نێوان سێ وڵاتی ئێران ،سەنگاپور وتایلەند و بەشداری ٣٨ تفەنگچی لە دوو بەشی پیاوان وژنان بەڕێوە چوو.

لە پێشبڕکیکانی کۆتایی بەشی ژنان ، نەجمە خدمەتی" بە بەدەس هێنانی بانترین ئیمتیاز لە پلەی یەکەم ڕاوەستا،ونوێنەری سەنگاپور و" فاتیمە کەرەم زادە" نوێنەری تری ئێران بە ڕیز لە پلەی دووهەم وسێهەم ڕاوەستان. لە فیناڵی پیاوانیش دا پوریا نەورۆزیان ، مەهیار سەداقەت وحسێن باقری بە ڕیز توانیان پلەکانی یەکەم هەتا سێهەم بەدەس بێنن.

سەرپەیڤ