تشرینی یه‌که‌م 03, 2020 22:10 Asia/Tehran
  • ھەڵکشانی یانەی پێرسپۆلیسی ئێران بۆ فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا

یانەی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران بە شکستدانی یانەی ئەننەسری عەرەبستان لە لێدانی پێناڵتی دا بە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا گەیشت .

یاری کۆتایی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا رۆژی شەممە لە نێوان پێرسپۆلیسی ئێران و یانەی ئەننەسری عەرەبستان دوای 120 خولەک و ئەنجامی یەکسان گەیشتە لێدانی پێناڵتی . 

سەرەنجام پێرسپۆلیسی ئێران بە شکستدانی یانە عەبەستانیەکە لە لێدانی پێناڵتی دا بە فیناڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا گەیشت . 

ئەوە لە کاتێک دا بوو کە لە سەروبەندی ئەم یاریەدا  ھەواڵی بێبەشکرانی عیسا ئالی کەسیر باشترین گۆڵلێدەری پێرسپولیس لەم یاریانەدا ، شۆکێکی گەورەی لە ئۆردوی ئەم یانەیەدا .

ئالی کەسیر کە لە سێ یاری ئەم بەینەی خۆێدا لە لیگی پاڵەوانانی ئاسیا چوار جار گۆڵی لێدابوو ، بە ھۆی شادمانی کردنی دوای گۆڵی یەکەم لە بەرامبەر پاختاکور رووبەڕووی بێبەشکرانی 6 مانگە لە چالاکیی  فوتباڵی  و سزای قورس لە لایەن کۆنفدراسێۆنی تۆپی پێی ئاسیا بووەوە . 

یانەی پێرسپۆلیسی ئێران دوای ئەوەی کە گەیشتە سەرووی گروپیC لیگی پاڵەوانانی ئاسیا کە سەرتر لە التعاون ی عەرەبستان ، الدحیل ی قەتەر و شارجەی ئیمارات ، لە یەکەم یاری یەکلاکەرەوەدا لە یانەی پڕ ئەستێرەی السد ی بردەوە و لە یاری ئەم دواییانەی دا لە قۆناغی چارەکە کۆتایی یاریەکانی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی رۆژاواش لە پاختاکوری ئۆزبەکستانی بردەوە . 

سەرپەیڤ