تشرینی یه‌که‌م 05, 2020 23:32 Asia/Tehran
  • باری تەندروستیی مامۆستا شەجەریان ناجێگیرە

بەرپرسێکی باڵای نەخۆشخانەی جەمی تاران وێڕای شیکردنەوەی دوایین رەوشی تەندروستیی مامۆستا محەمەد رەزا شەجەریان گوتی : باری تەندروستی مامۆستا شەجەریان لە بەیانیەوە نەگۆڕاوە و بە داخەوە ناجێگیرە .

مێھرداد بەھلولی ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی جەمی تاران ئێوارەی دوشەممە دەنگۆی ژیانئاوایی مامۆستا شەجەریانی رەتکردەوە و گوتی تێکڕای کادێری نەخۆشخانەکە لەسەر سەری مامۆستان و ھەر کارێکی دەرمانیی پێویست بێ بۆ ئەنجام ئەدەن . 

وتیشی : جیا لە کێشە و گرفتە تەندروستیەکانی پێشوو ، دابەزینی پلاکێتی خوێن و کێشەی گورچیلە و تورەکەی زراویش ھەیە . 

دوێنێ نەخۆشخانەی جەم ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و لە ھەموو لاگران و ھۆگرانی مامۆستا شەجەریانی ویست دوعای بو بکەن . 

مامۆستا شەجەریان گەورەترین ھونەرمەندی بواری ئاواز و مۆسیقای نەریتیی ئێرانە و وەک خەسرەوی ئاوازی ئێران ناوی دەبرێ . 

سەرپەیڤ