تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 15:33 Asia/Tehran
  • گۆڵی یاریزانەکەی پێرسپۆلیسی ئێران وەک باشترین گۆڵی حەوتەی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا ناسێندرا

ئەو گۆڵەی ھێرشبەرەکەی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێران لە تیپی «ئەلنەسر»ی عەرەبستانی دا لە قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا،وەک باشترین گۆڵی حەوتەی کۆتایی ئەم کێبەرکێیانە لە ناوچەی ڕۆژئاوا ناسێندرا.

کێبەرکێی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا لە ناوچەی ڕۆژئاوا، شەممەی ڕابردوو لەنێوان پێرسپۆلیسی ئێران و تیپی ئەلنەسری عەرەبستان بەڕێوەچوو کە دوای ١٢٠ خولەک یاری و ھاوتەریب بوونی یەک یەکیان، کەوتە وەشاندنی پێناڵتی کە لە ئەنجام دا پێرسپۆلیس بە بەزاندنی نوێنەرەکەی تۆپی پێی عەرەبستان گەییشتە قۆناغی کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا.

ماڵپەڕی کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC)، ئەمڕۆ چوارشەممە دەرەنجامی ڕاوەرگرتنی باشترین گۆڵی حەوتەی ڕابردووی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیای ٢٠٢٠ی ڕاگەیاند.

لەم ڕاوەرگرتنەدا گۆڵەکەی «مەھدی عەبدی» ھێرشبەری تیپی پێرسپۆلیس بە دەستخستنی لە سەدا ھەشتای دەنگەکان، بوو بە باشترین گۆڵی حەوتەی ئەم کیشوەرە کۆنە.

کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا (AFC)، بەرلەمەش بە کۆتایی ھاتنی کێبەرکێی ھەڵبژاردەی پاڵەوانان لە ناوچەی ڕۆژئاوا،ناوی شەش یاریزانی تیپی تۆپی پێی پێرسپۆلیسی ئێرانی خستەنێو تیپی ھەڵبژاردەی قۆناغی پێش کۆتایی ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا. کە بریتین لە ،شوجاع خەلیل‌زاده، موحەممەدحسەین کەنعانی‌زادەگان، سیامەک نیعمەتی، ئەحمەدنوروڵڵاھی، بەشار ڕەسەن و مەهدی عەبدی .

سەرپەیڤ