تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 16:09 Asia/Tehran
  • یاریزانانی یانەیەکی بەناوبانگ بەرەوڕووی بەرپرسانی یانەکەیان دەبنەوە

‌یاریزانانی‌ یانەی «ڕیاڵ مه‌درید» لە بەر ھەوڵی بەرپرسانی یانەکە بۆ دابەزاندنی ئاستی موچەکەیان بەرنگاریان دەبنەوە.

به‌شێکی‌ زۆر له‌ یاریزانانی‌ «ڕیاڵ مه‌درید» سه‌باره‌ت به‌ موچه‌کانیان دژی‌ بڕیارێکی‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌که‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ .

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رنامه‌ی‌ «چرینیگیتۆ»ی‌ به‌ناوبانگی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌کردووه‌ که‌ ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ «ڕیاڵ مه‌درید» داوای‌ له‌ یاریزانه‌کان کردووه‌ بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش له‌سه‌دا٢٠ی‌ موچه‌کانیان که‌م بکه‌نه‌وه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئه‌وه‌ی‌ وه‌رزی‌ پێشوش ھەر به‌بیانووی قه‌یرانه‌کانی‌ ڤایرۆسی‌ کۆرۆناوه‌ له‌سه‌دا٢٠یان لێ که‌م کردنەوە.

ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ به‌شێکی‌ زۆری‌ هانده‌رانی‌ یانه‌ی‌ «ڕیاڵ مه‌درید» دژی‌ ئه‌م بڕیاره‌ی‌ یانه‌که‌یان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و  ڕازی‌ نین ئه‌م وه‌رزه‌ش هاوشێوه‌ی‌ وه‌رزی‌ ڕابردوو موچه‌کانیان که‌م بکرێته‌وه‌.

سەرپەیڤ