تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 00:43 Asia/Tehran
  • بردنەوەی تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە تیپەکەی ئوزبەکستان

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران لە کێبەرکێی بەرایی دەرەوەی یانە، لە بەرامبەر ئوزبەکستان دوو بە یەک یارییەکەی بردەوە.

تیپی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە کێبەرکێی بەرایی دا لە وەرزشگای «پاختاکور»ی تاشکەند بۆ ئوزبەکستان چووە مەیدانەوەو لە ئەنجام دا سەرکەوتنی مسۆگەر کرد.

گۆڵەکانی تیپەکەی ئێران لە لایەن «سەردار ئازمون» و «مەھدی تارمی» و تاکە گۆڵەکەی ئوزبەکستانیش لە لایەن « شۆمۆرۆدۆف» تۆمار کرا.

ئەمە یەکەم کێبەرکێیەک بوو کە «دراگان سکۆچیچ» جڵەوی تیپی نیشتیمانیی ئێرانی بە ئەستۆ بوو.

سەرپەیڤ