تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 19:44 Asia/Tehran
  • لێبوردنخوازیی بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ناوەندی کوردستان لە زانایان و مامۆستایانی سوننەی پارێزگاکە

بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ناوەندی کوردستان لە بەر بڵاوبوونەوەی بەشگەلێکی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لە کەناڵی تایبەتیی پارێزگاکەوە لە ڕۆژانی تازیەداریی بۆ ئیمامی حسەین(ع) لە زانایان و مامۆستایانی سوننەی ئەم پارێزگایە داوای لێبوردنی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، دوابەدوای بڵاو بوونەوەی بەشگەلێکی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لە کەناڵی تایبەتیی پارێزگاکەوە لە ڕۆژانی تازیەداریی بۆ ئیمامی حسەین (ع) کە بووە ھۆی دڵئێشان و بریندار بوونی ھەستی جەماوەری بەشەرەف و بڕوادارو دین پەروەری پارێزگای کوردستان، «جەعفەر عەبدولمەلکی» بەڕێوەبەری گشتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ناوەندی کوردستان لە تەواوی جەماوەری بڕوادارو شۆڕشگێڕ و ھەروەھا زانایان و کەسایەتییە ئایینی و سیاسییەکانی ئەم پارێزگایە داوای لێبوردنی کرد.

لە بەشێکی دەقی پەیامەکەی دا ھاتووە:

«جەماوەری بەشەرەف و شەھید پەروەری پارێزگای ڕۆشنبیری کوردستان، زانایان و مامۆستایانی پایەبەرز...

دوژمنانی بنەماوبنچینەی شەریعەتی موحەممەدی(ص) بەردەوام بە شوێن ئاژاوەنانەوەو ناکۆکی دروست کردن لە نێو موسڵمانان بوونەو ھەن و ئەمڕۆش ھێندێک ھەوڵی ئاژاوەگێڕانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەستێنێکی زیاتری بۆ بڵێسەسەندنی ئەم ئاگرە خۆش کردووە.

بەداخەوە لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڕاستەوخۆی ڕێ و ڕەسمی تازیەداری بۆ حەزرەتی ئیمامی حسەین(ع) لە کەناڵی تایبەتیی پارێزگای کوردستان بۆ ماوەی چەند چرکەیەک بابەتێک بڵاو بووەوە کە دڵی بڕوادارانی ئێشاند، من جیا لە تەمێ کردنی ھۆکارانی ئەو کەمتەرخەمییە، ھەر لە سەرەتاشەوە بەنیازی لێبوردنخوازی لە جەماوەری ھێژای کوردستان بووم، بەڵام بەڵام بە سەرنجدانی توش بوونم بە ڤایرۆسی کۆرۆناو کەوتنم لە نەخۆشخانەو ھەروەھا بۆ پێشگرتن بە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەو ھەڵەیە، بێ دەنگەم لێکرد. بەڵام لە ئێستادا کە ئاژاوەگێڕان و ھەڵسوڕێنەرانی ھێندێک لە کەناڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەریکی بڵاوکردنەوەی یەگبین و بەردەوامی ئەو ھەڵەیەن و بە داخەوە و بوونەتە ھۆی ورووژاندنی خەڵکی بڕوادارمان، بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە لە جەماوەری بڕوادراو ئازاوبوێری پارێزگاکەو زانا دڵسۆزەکان لە بەر ڕوودانی ئەو ھەڵەیە داوای لێبوردن بکەم و بەھیواشم کە ئێوە سەروەرانی ھێژا لەو ھەڵەیەی کە لەدەزگای ژێرفەرمانی من دا ڕووی داوە بە سەرنجدانی ھەوڵی شەووڕۆژی ھاوکارانی ماندوویی نەناسمان بۆ بڵاوکردنەوەی چەمک دینی و ڕۆشنبیرییەکان،خۆش بن و وەک ھەموو جارێک پیلانی دوژمنانی وڵاتی خۆشەویستی ئیسلامی و ئایینی موستەفاییمان پوچەڵ کەنەوە.»

 

سەرپەیڤ