تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 17:45 Asia/Tehran
  • سێ سەرکەوتنی بە دوای یەکی شەترەنجی ئێران لە کێبەرکێکانی ئۆنلاینی جامی نەتەوەکانی ئاسیا

تیمی هەڵبژاردەی پیاوانی ئێران لە کێبەرکێیەکانی ئونڵاینی جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2020 سێ سەرکەوتنی دەس خست .

 

 

بە لەبەرچاوگرتنی بڵاوبوونەوەی ڤایروسی  کۆرۆنا ؛  بڕیار درا کە کێبەرکێیەکانی جامی نەتەوەکانی  ئاسیا 2020 لە دوو گرووپی  ئافرەتان و پیاوان  بە شێوەی ئونلاین بەڕێوە بچێ  ئەو کێبەرکێیانە   لە دەی ئوکتوبر  بە ئامادە بوونی  38 تیم لە بەشی پیاوان و 32 تیم لە بەشی ئافرەتان   پێی و شوێن دەگیردرێت . 

تیمی هەڵبژرادەی شەترەنجی پیاوانی ئێران کە چانسی  سێهەمی  پاڵەوانیەتی  ئەو کێبەرکێیانە دێتە ئەژمار لە گەڵ خەنیمەکانی کێبەرکێ دەکات . 

تیمی شەترەنجی  ئێران  ئەمڕۆ  لە یاری یەکەمی خوی لە گەڵ ئیمارات دا  کێبەرکێی کرد و ئیمارەتیەکان  لەو کێبەرکێیانە بە ئاکامی قورسی 4 بە سفر شکستیان هێنا .

هەروەها ئافرەتانی  شەترەنج بازی  ئێرانیش  لەو کێبەرکێیانە دا بۆ وەدەسهێنانی  پلەی سەرتر لە گەڵ خەنیمەکانیان کێبەرکێ دەکەن ئافرەتانی ئێرانی کە چانسی شەشەمی پاڵەوانیەتی  ئەو کێبەرکیانە  دێنە ئەژمارلە یەکەمین دیداری خویاندا  سبەینێ یەکشەمە  لە گەڵ تیمی هەڵبژرادەی مالزیا  کێبەرکێ دەکەن .

سەرپەیڤ