تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 17:59 Asia/Tehran
  • مامۆستا و شاعیری ناوداری کورد

مامۆستا و شاعیری ناوداری کورد عەلی عەبدوڵا سۆفی ناسراو بە (ع. ع. شەونم) لە تەمەنی 91 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

به پێی هەواڵی پووک مێدیا ، ئەم شاعیرە زمان پاراوە لە ساڵی 1929  لە هەڵەبجە لە دایک بووە کەسێکی دیار و بە ئاگابووه لە ئەدەبی کوردیدا.

شەونم تەنها شاعیر نەبووە کەسێکی دەنگ خۆش و ئاواز دانەر و شێوەکار و خۆشنووس و مێژوونووس و شارەزابووە لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی.

دەرچووی خانەى مامۆستایانى بەغدایە یەکەم بەرهەمی نوسینی لە ساڵی 1943 لە گۆڤاری گەلاوێژ بلاوبۆتەوە.

هاوکات، خاوەنی 4 کتێبە لە بواری ئەدەبی کوردیدا، لە بەتایبەت شیعر و مەتەڵی کوردەواریدا و خاوەنی چەندین خەلاتی ڕێزلێنانە و بەشێکی زۆری نوسینەکانی کراوە بە سروود و گۆرانی.

یەکەم مامۆستا لە هەڵەبجەدا کە گروپی موزیک و سروود و گۆرانی دانا مامۆستا (ع.ع شەونم) بوو.

ناونیشانی شیعرەکانی (هاتم..هاتم..، پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە، ئادەی مینەی لوولەک ژەن، لەگەڵ زۆر گۆرانی و سروودی تر...

یەکێک لە هەرە بەرزترین هۆنراوەی نیشتمانی کە بووەتە وێردی سەر زمانی جەماوەری کوردستان، ئەو سروودە بەسۆز و هاندەر و بەتینەیە کە دەڵێت (جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە...بە تیشکی ئاگر ئەنوسم جەژنە پیرۆژە..) کە ئاوازەکەشی هەر هی خۆیەتی.

شەونم لە ئەدەبی مناڵاندا بۆشایی یەکی زۆری پرِ کردوەتەوە کە چێژ و تامێکی تایبەتی هەیە و نمونەی پەروەردە و رِێنمایی جگەرگۆشەکانە بۆ پەیرِەوی یاسا و دەستورەکانی ژیان و دوورکەوتنەوە لە کارە دزێوەکان،دارشتنی ئەم جۆرە هۆنراوانە لە سەر زمانی حاڵی مناڵاندا هۆنراونەتەوە.

شەونم یەکێکە لە دامەزرێنەری(یەکێتی نوسەرانی کورد) لقی بەغدا.

ساڵانێک لێپرسراوی چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی بووە ویەکەم خەڵاتی شیعری بنکەی ئەدەبی و رِۆشنبیری سلێمانی پێبەخشراوە.

سەرپەیڤ