‌ریاڵ مەدرید لە ئەنجامدانی گرێبەستێک سەرکەوتووە بەسەر بەرشەلۆنە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387684-ریاڵ_مەدرید_لە_ئەنجامدانی_گرێبەستێک_سەرکەوتووە_بەسەر_بەرشەلۆنە
یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاو سەرکەوتوە بەسەر یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەریدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 09:25 Asia/Tehran
  • ‌ریاڵ مەدرید لە ئەنجامدانی گرێبەستێک سەرکەوتووە بەسەر بەرشەلۆنە

یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاو سەرکەوتوە بەسەر یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەریدا .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی مارکای نزیکی یانەی شاهانە ئاماژە بەوە دەکات کە یانەی ڕیاڵ مەدرید لە گواستنەوەی راقائیل ئۆبرادۆری بەرگریکاری لاوی یانەی ڕیاڵ مایۆرکا سەرکەووتوە بەسەر بەرشەلۆنەدا .

مارکا دەڵێت ئۆبرادۆری 16 ساڵ یەکێک لە باشترین بەرگریکارە لاوەکانی ئێستایتۆپی پێی ئیسپانیا

مارکا ئاماژە بەوەش دەکات کە لە کۆتایی وەرزی ڕابردوو یەکەم یاری بۆ تیمی یەکەمی مایۆرۆکا بەرامبەر ئۆسەسۆنا ئەنجامدا و ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و یانەی ڕیاڵ مایۆرۆکا تا 2024 گرێبەستی لەگەڵ واژوو کرد .

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی نزیکە لە گواستنەوەی و سەرەتا لە تیمی لاوانی یانەکەی پشتی پێدەبەستێت .