سەردار ئازموون لە یاری ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران دا نابێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387694-سەردار_ئازموون_لە_یاری_ھەڵبژاردەی_نیشتمانیی_تۆپی_پێی_ئێران_دا_نابێت
راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە گەڵ داوای یانەی زنیتی روسیا رەزامەندی نیشاندا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 13:02 Asia/Tehran
  • سەردار ئازموون لە  یاری ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران دا نابێت

راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە گەڵ داوای یانەی زنیتی روسیا رەزامەندی نیشاندا .

دراگان ئیسکۆڤیچ راھێنەری ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆی پێی ئێران لە گەڵ داوای یانەی زنیتی سەن پترزبۆرگی روسیا بۆ ھاوڕێی کردنی سەردار ئازموون ھێرشبەری نیشتمانیی ئێران زووتر لە کاتی پێشوو رازی بوو .  بەمجۆرە ئازمون لە یاری ھەڵبژاردەی ئێران لە گەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتی مالی یاری ناکات . 

ھەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران کە خۆی بۆ ئامادەبوون لە   قۆناغی بەرایی جامی جیھانی ئامادە دەکات ،  دوای سەرکەوتنی دوو بە یەک لە بەرامبەر ئۆزبەکستان لە یەکەم یاری تەدارەکاتی دا ، رۆژی سێشەممەی ئەم حەوتەیە لە ئانتالیای تورکیا روبەڕووی ھەڵبژاردەی مالی دەبێتەوە .