مامۆستا عەزیزشاڕوخ: شەجەریان مۆسیقای سونەتی ئێرانی زیندوکردەوە
تشرینی یهکهم 12, 2020 10:02 Asia/Tehran
هونەرمەندی ناوداری مهاباتی، کۆچی دوای شەجەریان بەکۆستێکی گەورە ناو دەبات و هاوکات شەجەریان بە هۆکاری زیندوکردنەوەی مۆسیقای رەسەنی ئێران ناودەبات.
بە پێی راپۆرتی پی یوو کەی میدیا ، مامۆستا عەزیزشاڕوخ لەوبارەیەوە ووتوویەتی:" کۆچی دوایی شەجەریان کۆستێکی گەورەیە، سەرەخۆشی لەتەواوی گەلی ئێران دەکەم، بەتایبەت خانەوادەکەی".
ئەوەشی وتووە:" مامۆستا شەجەریان لە مامۆستا گەورەکانی مۆسیقاو گۆرانی مێژووی ئێرانەو لەریزی هونەرمەندانی وەک ئیرەج" حوسەینی خواجە ئەمیری" و بەنانە".
ئەوەشی وتووە:" زۆرینەی کارەکانی لەبواری مەقام بووەو مامۆستا شەجەریان توانی جارێکی تر مۆسیقاو گۆرانی رەسەنی ئێران زیندو بکاتەوە".