تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 15:34 Asia/Tehran
  • ڕاھێنەرێکی بۆسنیایی جڵەوی باسکەی پیاوانی عێراق بە دەستەوە دەگرێت

یه‌کێتیی باسکه‌ى عێراق راهێنه‌رێکى بۆسنیایى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى پیاوان ده‌ستنیشان کردووە .

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکانی عێراق ، لە ئێستادا یه‌کێتیی باسکه‌ى عێراق راهێنه‌رێکى خەڵکی بۆسنیای بۆ هه‌ڵبژارده‌ى پیاوانی وڵات دیاری ھەڵبژاردووە .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێکى یه‌کێتیی باسکه‌ى عێراق ، «عه‌زیز بکارى» کە موسڵمانێکی خەڵکی بۆسنىیە پۆستى راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ى باسکه‌ى پیاوانى عێراقى پێ سپێردراوە.

وەک لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، ئەم ڕاھێنەرە بۆسنباییە بڕیاروایە سه‌رپه‌رشتیى هه‌ڵبژارده‌ى باسکه‌ى پیاوانى عێراق بکات له‌ پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌کانى سه‌رکه‌وتن بۆ جامى جیهانى و ئاسیا.

«عه‌زیز» پێشتر یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى بۆسنی‌ بووه‌و ماوه‌یه‌کى زۆر له‌ خولى تورکیش راهێنه‌رى چه‌ند یانه‌یه‌ک بووه‌ .

سەرپەیڤ