تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 20:36 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ئاھەنگی ڕێزنان لە ڕۆژی «حافیز» لە تورکمەنستان

ئاھەنگی خوێندنەوەی ھەڵبەستەکانی «حافیز» بە بۆنەی ڕۆژی ڕێزنان لەم شاعیرە مەزنە ئێرانییە لە «عەشق ئاباد»ی پێتەختی تورکمەنستان بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی ئیرنا، لەم ئاھەنگەدا کە بە ئامادە بوونی خاوەنڕایانی بواری وێژەو شارومەندانی تورکمانی ھۆگری ئەدەب و ھونەری ئێران بەڕێوە برا، ھەڵبەستێکی زۆری «لیسانولغەیت، حافیزی شیرازی» خوێندرایەوە.

«عەباس ئەرباب خالیس» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە «عەشق ئاباد» لەم ئاھەنگەدا وتی: حافیزی شیرازی» جێ و شوێنێکی تایبەتیی لە لای گەلی ئێران ھەیەو خەڵک بە درێژای ساڵان و سەدەکان دیوانی ھێنراوەکانی ئەم شاعیرەمەزنەیان لە ماڵەکانیاندا ڕاگرتووە.

خواجەشەمسەددین موحەممەد بەھائەددین حافیزی شیرازی «نزیکەی ساڵانی ٧٢٧ ھەتا ٧٩٢ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ سەدەی چواردەی زایینی» شاعیری گەورەی سەدەی ھەشتەمی ئێران و لە قسەزانە ناودارەکانی جیھانە.

سەرپەیڤ