دەستپێکی یەکەم خولی فێرکاریی زمانی فارسیی زانکۆی تاران لە ژاپۆن
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387800-دەستپێکی_یەکەم_خولی_فێرکاریی_زمانی_فارسیی_زانکۆی_تاران_لە_ژاپۆن
یەکەم خولی پۆلەکانی فێرکردنی زمانی فارسیی دامەزراوەی وشەبژێری «دیھخودا» و ناوەندی نێونەتەوەیی فێرکردنی زمانی فارسیی زانکۆی تاران لە ژاپۆن دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 09:57 Asia/Tehran
  • دەستپێکی یەکەم خولی فێرکاریی زمانی فارسیی زانکۆی تاران لە ژاپۆن

یەکەم خولی پۆلەکانی فێرکردنی زمانی فارسیی دامەزراوەی وشەبژێری «دیھخودا» و ناوەندی نێونەتەوەیی فێرکردنی زمانی فارسیی زانکۆی تاران لە ژاپۆن دەستی پێ کرا.

ئەم خولەی پۆلەکان بە ئامادە بوونی ١٢ فێرخوازی زمان لە سێ قۆناغی «بەرایی یەک»، «یەرایی دوو» و « مام ناوەندیی سێ» لە لایەن مامۆستایانی ئێرانیی دانیشتووی ژاپۆن و مامۆستایانی ژاپۆنی پسپۆڕی بواری زمان و وێژەی فارسی و بە چاودێریی تۆکمەوتەواوی دامەزراوەی وشەبژێری «دیھخودا» و بە ھۆی کۆمپانیای «گێنزا» بەڕێوە دەچێت.

« مەحمود بی جین خان» سەرۆکی دامەزراوەی وشەبژێری «دیھخودا» لە پەیامێکدا بۆ فێرخوازانی ژاپۆنیی زمانی فارسیی ئەم خولە نووسیویەتی: زمانی فارسی ئەندامی بنەماڵەی زمانەکانی ھیندی و ئەورووپییە و پتر لە سێ ھەزار ساڵە کە جەماوەری ئێران زمانی فارسی بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ یەکتر بەکار دێنن.

« مەحمود بی جین خان» وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئێران لەو شارستانییەت و کلتوورە ھەرە کۆنانەی جیھانە، وتیشی: وێژەی فارسی ھەڵگری دەوڵەمەندترین بەرھەمی ئەدەبییە لە مێژووی مرۆڤایەتی داو بە فێر بوونی زمانی فارسی دەتوانن لە خوێندنەوەی ھەڵبەستگەلی شاعیرانێکی وەک حافیزو سەعدی و مەولەوی چێژ بەرن.