تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 16:09 Asia/Tehran
  • ئێل کلاسیکۆ بەبێ تەماشاوان بەڕێوە دەچێت

بە ڕاگەیاندنی بڵاوکراوەی «ئەی ئێس»ی ئیسپانیا یەکەم ئێل کلاسیکۆی وەرزی تازەی کێبەرکێکانی لالیگا بەبێ تەماشاوان بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرناو بە گێڕانەوە لە  بڵاوکراوەی «ئەی ئێس»ی ئیسپانیا، ململانێی تیپەکانی تۆپی پێی «بەرشەلۆنە»و «ڕیال مەدرید» کە بڕیارە ڕۆژی سێھەمی خەزەڵوەر بەڕێوە بچێت بە بێ ئامادە بوونی تەماشاوانان بەرپا دەکرێت.

«ئالبا ڤێرگاس» وەزیری تەندروستیی دەوڵەتی ئیسپانیا لەم بارەیەوە بە ڕادیۆی «کەتەلۆنیا»ی ڕاگەیاندووە: لە دۆخی ئێستادا گەلێک دژوارە بۆمان کە یاریی تۆپی پێ بەبێ بوونی تەماشاوان بەڕێوە بەرین، ناتوانین بڵێین کە درێژەی یارییەکانیش ھەروا دەبن، بەڵام بێ دڵنیاییەوە کێبەرکێکانی ڕۆژانی ٢٠ و ٢٤ی ئۆکتۆبەریش لە وەرزشگەی «نیو کەمپ» بەبێ ئامادە بوونی تەماشاوانان بەڕێوە دەچێت.

«ڕیال مەدرید» و « بەرشەلۆنە» دوا یاریی «ئێل کلاسیکۆ»یان لە «سانتیاگۆ بێڕنابئۆ» بەڕێوە برد کە ئەم یارییە لە ئەنجام دا بە سەرکەوتنی دوو بە سیفری کاکێشانییەکان و بە گۆڵەکانی «ڤینیسیۆس جۆنیڤێر»و «ماریانۆ دیاز» کۆتایی ھات.

سەرپەیڤ