تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 16:26 Asia/Tehran
  • «ڕۆناڵدو» ڕەچەشکاندنەکەی «نەیمار»ی پیرۆز کرد

«ڕۆناڵدۆ نازاریۆ» دوابەدوای شکێندرانی ڕەچەی گۆڵەکانی لە تیپی تۆپی پێی نیشتیمانیی برازیل لە لایەن «نەیمار»ی ئەستێرەی ئێستای ئەم تیپەوە لە پەیامێکدا پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «نەیمار» ئەستێرەی تیپی تۆپی پێی نیشتیمانیی برازیل لە کێبەرکێ لەگەڵ تیپەی «پێرۆ» لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەڵبژاردەی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ ، بە بازدان بە سەر «ڕۆناڵدۆ نازاریۆ» دا، دوای «پێلە» بوو بە دووھەمین گۆڵکاری مێژووی «سێلسائۆ».

«نەیمار» ھەتا ئێستا لە ١٠٣ یاری دا کە بۆ برازیل ئەنجامی داوە، توانیویەتی ٦٤ گۆڵ تۆمار کات. «ڕۆناڵدۆ» دوای ئەوەی کە ھێرشبەرەکەی «پاری سان ژێرمان» لە پێڕستی باشترین گۆڵکارەکانی مێژووی برازیل وەپێشی کەوت پیرۆزبایی لێ کرد.

لە پەیامەکەی «ڕۆناڵدۆ» بۆ «نەیمار»دا ھاتووە: سوپاست دەکەم و لە بەر ھەوڵە بێ وچانەکانت ڕێزت لێ دەگرم، ئاستی تۆ ئاسمانە، «نەیمار» دەسا بفڕە، تۆ بەو یارییانەت چیرۆکێک تۆمار دەکەی، دەزانم یاری کردن لە دریسی زەرددا چەدە دژوارە، بەڵام ھیچ شتێک بۆ تۆ نامسۆگەر نییە.

سەرپەیڤ