تشرینی یه‌که‌م 16, 2020 00:00 Asia/Tehran
  • کوھێن ھەوڵی بڵاو کردنەوەی دووھەمین کتێبی خۆی دژی «ترەمپ» ڕاگەیاند

پارێزەری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، باسی ھەوڵی بڵاو کردنەوەی دووھەمین کتێبی خۆی دژی «ترەمپ»ی کردووە.

«مایکێڵ کوھێن» پارێزەری پێشووی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ «پۆلیتیکۆ» سەبارەت بە دووھەمین کتێبەکەی وتوویەتی: ھێشتاش زانیاری و بەسەرھاتس زۆر ماوە لە بارەی ترەمپەوە کە نەوتراوە.

  کوھێن کە تەنیا مانگێک بەسەر بڵاو کردنەوەی یەکەم کتێبی لە بارەی ترەمپەوە تێ دەپەڕێت وتیشی: ڕاستگۆیانەیە ئەگەر بڵێم ترەمپ وەزارەتی دادپەروەریی ئەمریکای دژی تەواوی ئەوانەی وا وەک ھەڕەشەیەک سەیریان دەکات، تەیارو پڕچەک کردووەو ئا بەمجۆرە کردوویەتی بە وەزارەتی نادادپەروەری.

کوھێن لە بارەی بڵاوکردنەوەی دووھەمین کتێبەکەی وتوویەتی: لەگەڵ چەند پەخشکارێکدا سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی دووھەمین کتێبەکەم لە ساڵی ٢٠٢١ خەریکی وتووێژم.

«مایکێڵ کوھێن» لە یەکەم کتێبەکەی دا بە ناوی «بێ ئەمەگی» کە لەم دواییەدا بڵاو بووەتەوە، نووسیویەتی: ھەتا ڕادەیەکی زۆر دڵنیام کە ترەمپ بەشێوەیەکی نایاسایی لە دانی سەرانەی داھاتی چالاکییە دراڤییەکانی خۆی دزیوەتەوەو  بە جۆرێک کڵاوچیگەری و ساختەکارییەوە تێوە گلاوە.

«کوھێن»ی پارێزەری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە لە ئێستادا دەستبەسەرە، ماوەیەک لەمەوپێش دانی نا بە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دا لەوانە ھەڵاتن لە دانی سەرانەو گزیکاریی بانکی.

سەرپەیڤ