یاریزانی تۆپی پێی ئێرانی ، لێدەری باشترین گۆڵی رۆژاوای ئاسیا
تشرینی یهکهم 17, 2020 13:20 Asia/Tehran
گۆڵی بەرگری کاری یانەی تۆپی پێی پرسپۆلیسی ئێران لە یانەی شارجەی ئیمارات وەک باشترین گۆڵی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2020 لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا ھەڵبژێردرا .
ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا راگەیاند : گۆڵەکەی شوجاع خەلیل زلدە بەرگریکاری یانەی پێرسپۆلیسی ئێران لە باڵادەستیی چوار بە سفری ئەم یانەیە لە بەرامبەری شارجەی ئیمارات لە حەوتەی شەشەمی قۆناغیی گروپیی لیگی پاڵەوانانی ئاسیا 2020 بە وەدەستھێنانی زیاترین دەنگ وەک باشترین گۆڵی وەرزی ئەم یاریانە لە ناوچەی رۆژاوای ئاسیا ھەڵبژێردراوە .